ئێستا ئەزموونی گەڕانی وێبی سەر مۆبایلت لەگەڵ کۆمپیوتەری کەسیی هاوکاتبکە
بە Galaxy AI و گەڕانی وێبی نێوان ئامێرەکان بەبێ کێشە لەو شوێنەی کە جێتهێشتووە دەستپێبکەوە، کە وەڵامی ڕوون بۆ گەڕانەکانت دەستەبەر دەکەن — لەگەڵ نهێنیپارێزی و ئاسایشی باشترکراوی ناوەکی.1,2
ڕێگای زیرەکانە بۆ گەڕانی وێب
بزانە چۆن Galaxy AI ئەزموونی گەڕانت باشتر دەکات. هەر شتێک دەتەوێت دەربارەی ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت بپرسە و پوختەیەک یان وەرگێڕانی لاپەڕەکان بە زمانی دڵخوازت بەدەستبهێنە. Samsung Browser تەنانەت گرنگترین لاپەڕەکان و هەواڵی بەرهەمە نوێیەکان و زیاتریش بە دەنگی بەرز بۆت دەخوێنێتەوە.
بە پارێزراوی بمێنەوە. بە متمانەوە گەڕان ئەنجامبدە
Samsung Browser وادەکات هەست بە پارێزراوی و متمانە بەخۆبوون بکەیت لەکاتی گەڕان بە وێبدا بە مۆدی نهێنی و چوونەژوورەوە بۆ ناو وێب بە بایۆمەتری و ڕێگریکەری ڕێکلام. گەڕانەکانی ناو وێبت بە سەلامەتی بهێڵەوە لەگەڵ پارێزبەندییەکانی ئاسایش و نهێنیپارێزیی Samsung Galaxyـی وەک دژە-بەدواداچوونی زیرەک.
ئەزموونی گەڕانت بەرزبکەوە
لە سەرانسەری ئامێرەکانی Galaxyـدا چێژ لە گەڕانی بێکێشە و بەهێز وەربگرە. دەتوانیت لەو شوێنەی کە بەجێت هێشتووە بەردەوام بیت کاتێک لە نێوان مۆبایل و کۆمپیوتەری کەسییدا دەگۆڕیت. بە تەمەنی پاتریی درێژکراوە لە ڕێگەی باشکردنی هاردوێری Galaxyـەوە گەڕانەکانت وێبت زیاتر کارامە بکە.5
وێبگەڕەکەت بە شێوازی خۆت ڕێکبخە
ئەزموونی گەڕانت باشتر بکە لەڕێگای سازاندنی شاشەکەت. دەتوانیت پێڕست و میلی URL بگوازیتەوە بۆ هەرشوێنێک کە دەتەوێت.6
گەڕانی ئاسانتر، تایبەتمەندییە زیرەکەکان
تایبەتمەندییە بەسوودەکان کە گەڕانی ناو وێبت باشتردەکەن بدۆزەوە — یاریدەدەری ڤیدیۆ، پێڕستی شیاو بۆ دەستکاریکردن، توانای دەستپێگەیشتنی خێرا و زیاتریش. دەتوانیت چێژ لە سەیرکردنی ڤیدیۆی پڕ بە شاشە وەربگریت و بەبێ دواکەوتن ماڵپەڕە دڵخوازەکانت بکەیتەوە.
شتی زیاتر لە وێبگەڕەکەتدا بدۆزەوە
زیاتر لەوەی کە چاو دەبینێت بدۆزەوە. ئەم ئامۆژگارییە ناوخۆییانە ببینە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە گەڕان وەربگریت.
چوونەژوورەوەی وێبی خۆکار
* چوونەژوورەوە بۆناو وێبی Samsung تەنها بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستە کە بایۆمەترییان هەیە و Android 7.0 یان سەرووتریان لەسەرە، و دەتوانرێت دوای قبوڵکردنی ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە بۆ Samsung Account و Samsung Pass کارپێکراون بەکاربهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی Samsung Browser، تکایە سەردانی www.samsung.com/iq_ku/apps/samsung-pass/ بکە
میلی ئامراز
یاریدەدەری ڤیدیۆ
پێڕستی شیاو بۆ دەستکاریکردن
تایبەتمەندییە زیادکراوەکانی (Extension)ـی Samsung Browser
پرسیارە باوەکان
-
کام لە ئامێرەکان پاڵپشتی Samsung Browser دەکەن؟Samsung Browser لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان کە Android بەکاردەهێنن، هەروەها لەسەر کۆمپیوتەرەکانی خاوەن Windows بەردەستە. دەتوانیت بە Samsung Accountـێک بچیتە ژوورەوە بۆ هاوکاتکردنی داتای گەڕان لەسەرانسەری ئامێرەکاندا.10
-
یاریدەدەری ڤیدیۆ لە Samsung Browserـدا چییە؟یاریدەدەری ڤیدیۆ تایبەتمەندییەکە کۆنتڕۆڵی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکانی ئۆنڵاین. پاڵپشتی هەڵبژاردنەکانی وەک بینین بە شاشەی تەواو، پەخشکەری ناو لاپەنجەرە و کۆنتڕۆڵەکانی ئاماژەی لەمس دەکات بۆ ئاستی ڕووناکی یان دەنگ، بەپێی لاپەڕەی وێب.11
-
توانای دەسپێگەیشتنی خێرا لە Samsung Browserـدا چییە؟توانای دەسپێگەیشتنی خێرا تایبەتمەندییەکی کورتەڕێگایە ئەو ماڵپەڕانە پیشان دەدات کە زۆرترین جار سەردان کراون کاتێک Samsung Browser دەکەیتەوە. یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ پەڕە دڵخوازەکانیان بەبێ ئەوەی دووبارە گەڕان ئەنجامبدەن. تەنانەت دەتوانیت بابەتەکانی توانای دەسپێگەیشتنی خێرا بپشکنیت یان زیاد بکەیت، وەک فۆڵدەر و فایلە چەسپێنراوەکان، لەسەر ئامێرێکی تر بە Samsung Accountـەکەت.
-
ئایا دەتوانم بەردەوام بم لە گەڕان لە مۆبایلەکەمەوە بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکەم؟بەڵێ. Samsung Browser ڕێگەت پێدەدات بە شێوەیەکی بەردەوام بە ناو وێبدا گەڕان بکەیت لەسەرانسەری هەموو ئامێرەکاندا. دەتوانیت دەستبکەیت بە خوێندنەوەی لاپەڕەیەکی وێب لەسەر مۆبایلەکەت و لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەتکۆمپیوتەرە کەسییەکەت بە بێکێشە بەردەوام بیت.
-
پێویستم بە چی هەیە بۆ هاوکاتکردنی Samsung Browser لەسەرانسەری هەموو ئامێرەکاندا؟بۆ هاوکاتکردنی Samsung Browser لەسەرانسەری ئامێرەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەرە کەسییەکاندا، ئەوا لەسەر هەردوو ئامێرەکە بە هەمان Samsung Account بچۆ ناوەوە. بۆ بەردەوامبوون لە گەڕانی ناو وێب لە نێوان ئامێرەکاندا، پێویستە Wi-Fi و Bluetooth چالاک بکرێن، و پێویستە تایبەتمەندی 'Continue apps on other devices (بەردەوامیدان بە ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی دیکە)' چالاکبکرێت.
-
داشبۆردی نهێنیپارێزی لە Samsung Browserـدا چییە؟داشبۆردی نهێنیپارێزی زانیاری ڕاستەقینە دابین دەکات سەبارەت بە شوێنهەڵگرە قەدەغەکراوەکان و پارێزبەندییەکانی نهێنیپارێزی و ڕێکخستنەکانی ئاسایشی گەڕان. یارمەتیت دەدات چاودێری بکەیت و پاراستنی داتا بەڕێوەببەیت.
-
مۆدی نهێنی لە Samsung Browser چییە؟مۆدی نهێنی مۆدێکی گەڕانی تایبەتە لە Samsung Browserـدا. Cookies و مێژووی گەڕان دەسڕدرێنەوە کاتێک هەموو تابەکانی مۆدی نهێنی دادەخرێن، لە کاتێکدا بابەتە پاشەکەوتکراوەکان تەنها لە مۆدی نهێنیدا بەردەست دەمێننەوە.
-
چۆن Samsung Browser ڕیکلامەکان و شوێنهەڵگرەکان بلۆک دەکات؟Samsung Browser لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی تایبەتمەندییە ناوەکییەکانی نهێنیپارێزی لەخۆدەگرێت وەک Smart Anti-Tracking (دژە بەدواداچوونی زیرەک) و پاڵپشتی بۆ ڕێگریکەرەکانی ناوەڕۆک. ئەم ئامرازانە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕیکلامەکان دەدەن و ڕێگری دەکەن لە بەدواداچوونی لایەنی سێیەم لە کۆکردنەوەی داتای گەڕان. Samsung Browser لەسەر Android OS هەروەها Smart Anti-Tracking (دژە بەدواداچوونی زیرەک) وەک تایبەتمەندییەکی ناوەکی لەخۆدەگرێت، بەڵام پێویستە ئەپێکی لایەنی سێیەمی گونجاو لەگەڵ وێبگەڕی Samsung دابمەزرێنرێت بۆ قەدەغەکردنی ڕیکلامەکان.
-
چ تایبەتمەندییەکی Galaxy AI لە Samsung Browserـدا بەردەستە؟Samsung Browser تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لەخۆدەگرێت وەک Ask anything (پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد)، پوختەکردن، وەرگێڕان و خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز. ئەم ئامرازانە یارمەتیت دەدەن پرسیار بکەیت سەبارەت بە ناوەڕۆکی لاپەڕەی وێب، پوختەی خێرا دروست بکەیت، لاپەڕەکانی وێب وەربگێڕیت و گوێ لە دەقی بەرجەستەکراو بگریت بۆ گەڕانی ئاسانتر.12,13,14
-
ئایا پێویستم بە Samsung Account هەیە بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە Samsung Browserـدا؟بەڵێ. هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە Samsung Browserـدا داوات لێدەکەن بە Samsung Account بچیتە ژوورەوە بۆ چالاککردنی ئەزموونی نێوان ئامێرەکان.
- Samsung Browser لەسەر ئەو ئامێرانەی کە بە Android Q OS یان سەرووتر کاردەکەن بەردەستە.
- وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. وێنەی دروستکراو بە ژیری دەستکرد کە دەستکاریکراون لەخۆدەگرێت. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات و ناوچە و زمان جیاوازبن.
- ڕەنگە ژمارەی داواکارییەکانی گەڕان سنووردار بکرێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. دەتوانرێت هاوکاتکردنی داتا لەنێوان Samsung Browser بۆ Android و Samsung Browser بۆ کۆمپیوتەری کەسییدا بەکاربهێنرێت دوای چوونەژوورەوە بۆ Samsung Account.
- ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Samsung AI پێویستییان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.
- ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
- تایبەتمەندی Ask anything بۆ Samsung Browser پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. خزمەتگوزارییەکە لە Samsung Browser v29.0.4 و سەرووتردا بەردەستە. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات و ناوچە و زمان جیاوازبن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- تایبەتمەندی Summary (پوختە) بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە خزمەتگوزارییەکە ئەرکێکی سنوورداری هەبێت یان لە هەندێک وێبسایتی پارەداندا بەردەست نەبێت. ژمارەی پیتەکان سنووردارە. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- تایبەتمەندی وەرگێڕان بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت.
- تایبەتمەندی Read highlights aloud (خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز) بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. ڕەنگە خزمەتگوزارییەکە ئەرکێکی سنوورداری هەبێت یان لە هەندێک وێبسایتی پارەداندا بەردەست نەبێت. ژمارەی پیتەکان سنووردارە.
- بۆ بەردەوامبوون لە گەڕانی وێب بەناو نوێترین ماڵپەڕە سەردانکراوەکاندا لەسەر ئامێرێکی تر، پێویستە هەردوو ئامێرەکە بچنە ناو هەمان Samsung Account و Bluetooth چالاک کرابێت، و دەبێت فەرمانی 'Continue apps on other devices (بەردەوامیدان بە ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی دیکە)' چالاکبکرێت.
- بژاردەی ”show address bar at bottom (میلی ناونیشان لە خوارەوە نیشانبدە)“ تەنها بۆ وەشانی 16.0 یان بەرزتر بۆ ئامێرەکانی مۆبایل و وەشانی 21.0 یان بەرزتر بۆ تابلێتەکان بەردەستە.
- بینین لە پەخشکەری ناو لاپەنجەرەدا لە پەڕەی وێبە سنووردارەکاندا بەردەست نییە.
- دەتوانرێت زیادکراوی دیکەی بەسوود لە Galaxy Storeـدا بدۆزرێتەوە.
- دەکرێت زیادکراوەکان بۆ میلی ئامرازی خۆت کە دەستکاریکراوە زیاد بکرێن.
- Samsung Browser لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانە بەردەستە کە بە Windows 10 یان دواتر کاردەکەن.
- یاریدەدەری ڤیدیۆ لە Samsung Browserـدا تەنها لەسەر ئەو ئامێرانە پاڵپشتی دەکرێت کە Android OS بەکاردەهێنن.
- خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز تەنها لە Samsung Browserـدا لەسەر Android OS بەردەستە.
- ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە Samsung Browserـدا لەسەر Android OS بەپێی ئامێر یان ناوچە جیاوازبێت.
- لەوانەیە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی Ask anything لە Samsung Browserـدا لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکان بەپێی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.